وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە قۆناغی دوای داعش هاوكاریمان بۆ كورد بەردەوام دەبێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆنگرەی ئاسایشی حیهان لە میونشن بەڕێوەچوو, وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند پاڵپشتیكردنی كورد لە قۆناخی پاش شەڕی داعش بەردەوام دەبن.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاندووە: “هاوڕێ كوردەكانمان، پێشمەرگە، گرنگبوون لە شەڕی دژ بە داعش. ئەوان لە بەرەی پێشەوەبوون و زۆر قارەمانبوون و قوربانییەكی زۆریاندا، بۆیە ئێمە لەوكاتەدا پاڵپشتیمان كردن، بەڵام ئێستاش پاڵپشتییان دەكەین كاتێك پرۆسەی سەقامگیركردنەوە و دووبارە بونیادنانەوەی وڵاتەكە بەڕێوەدەچێت”.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، لەبارەی بەشداریكردنی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گوتی: “ئەوە نیشانەیەكی هاوڕێیەتییە كە هەموو ساڵێك هاوڕێ كوردەكانمان لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەبینین، هەروەها بۆنەیەكی باشە بۆ ئەنجامدانی دیداری دووقۆڵی، بۆیە زۆر خۆشحاڵم بە بینینی هاوڕێ كوردەكانم”.