پێنج هۆکار بۆ کۆبوونەوەی چەوری سەر گەدە

بێگومان بۆ هاوسەنگ راگرتنی کێش پێویستە پشت بە سیستمێکی تەندروست ببەستیت، هەندێک کەس کێشەی کۆبوونەوەی چەوری سەر گەدەیان هەیە، بەهۆی هەندێک رەفتاری هەڵە یان کێشەیەکی تەندروستیەوە هەرچەندە هەوڵدەدەن ئەو چەوریە بتوێننەوە، بەڵام شکست دەهێنن.

بۆچی چەوری سەر گەدە زیاد دەکات؟

1-بەگوێرەی هەواڵەکەی rotana یەکێک لە هۆکارەکان، کەمی پێکهاتەی مەگنسیۆمە لە لەشدا، چونکە لەش لە ڕیگای ئەم ماددەیەوە کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدەدات، وەک رێکخستنی رێژەی شەکری خوێن و رزگاکردنی لەش لە ئاوی زیادە.

2-ئەنجامدانی راهێنانی هەڵە، بۆ نمونە بەردەوام راکردن و راهێنانی دیکە ئەنجامدەدات، بەڵام دەزانیت راهێنانی تایبەت بە چەوری سک و گەدە جیاوازە.

3-خەوتنی رۆژانەت ئەگەر کەمتر بێت لە حەوت کاتژمێر، 400 کالۆری لە لەشت زیاد دەکات، هەربۆیە خەوی باش بەشێکی سەرەکی دابەزاندنی کێشە.

4-وازنەهێنانی لە شەکر، دەڵێت شیرینی ناخۆم بەڵام خواردنەوەی گازی یان چای پڕ شەکر دەخوات، کەواتە تۆ هێشتا هەڵەکانت بەردەوامە.

5-زیادەڕەویکردن لە خوێ خواردن واتە سوێری، کە هۆکارە بۆ هەڵئاوسان.

Back to top button