کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی یه‌ك شەممە…

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە، لە دھۆکیش ئەگەری بەفربارینێکی کەم لە شوێنە بەرزەکانی شار ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

Back to top button