ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی هەوڵی یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لە شاری سلێمانی كۆ ببێتەوە بەمەبەستی دیاریکردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكی پەرلەمان و دوو كاندیدی ئافرەتیش پاڵوێراوی ئەو حزبە بۆ ئەو پۆستەن كە لە خوولی ڕابردوو ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بوون و بۆ ئەو خولەش هەڵبژێردراون.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێیتیش ڕایگهیاند، ئەمڕۆ لە نێوان ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی بڕیار دەدرێت لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كامیان كاندیدی وەرگرتنی سەرۆكی پەرلەمانن لەناو یەكێتیی، بەگوتەی ئەندامەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كات زۆر كەم ماوە و ئەمڕۆ دەبێت ئەنجوومەن بڕیار بدات و یەكێییان هەڵبژێردرێت و هەردوو كاندیدەكەش ئافرەتن، پێشتر ڕێواس فایەق لە چاوپێكەوتنێكی پێشوویدا ڕایگەیاندبوو، مافی خۆیەتی ببێت بە سەرۆكی پەرلەمان و هەوڵی بۆ دەدات.
رێواز فایەق حسین لە 1/1/1977 لە شارەدێی بێبازی سەر بە شارۆكەی كەلاری دەڤەری گەرمیان لەدایک بووە و ئاستی خوێندن و پسپۆڕییەكەی دكتۆرایە لە یاسای مەدەنی و یاسای وەبەرهێنان، لە ڕابردوو لێكۆڵەری دادی لە دادگای دەربەندیخان و بەرپرسی بەشی یاسایی لە پەیمانگەی تەكنیكیی سلێمانی و مامۆستای زانكۆ لە زانكۆی پۆلیتیكی سلێمانی بووە.
هەرچی كاندیی دووەمی یەكێتییە بێگەرد دڵشاد شكرڵایە کە بە بێگەرد تاڵەبانی ناسراوە و لە 24/12/1978 لە شارەدێی كەڵكانە لەدایک بووە و و ئاستی خوێندن و پسپۆڕییەكەی بەكالۆریۆسە لە بایۆلۆژی.
ئەو ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و پێشتر سكرتێری پەرلەمان و
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پشدەریش بووە.