ئه‌مریكا و ڕووسیا دیدار و كۆنگره بۆ هاوپه‌یمانه‌كانیان و دژایه‌تی یه‌كتر ده‌به‌ستن
ڕۆژنامه‌ی “ئیندیپێندتی به‌ریتانیا به‌ستنی كۆنگره‌ی وارشۆی له پۆله‌ندا و سۆچی له ڕووسیا به دوو هه‌وڵی دژ به یه‌كی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا لێكدایه‌وه، له چوارچێوه‌ی ململانێی وڵاتانی زلهێز بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دۆخه‌كه‌یشی به سه‌رده‌می پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م چواندووه، ئه‌وكاتیش زلهێزه‌كان كۆنگره و هاوپه‌یمانیان ڕاده‌گه‌یاند، خۆیان بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كرد.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، هه‌ردوو وڵات ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا دوو كۆنگره و دیداری گه‌وره و كاریگه‌ریان له‌باره‌ی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به جیا ساز كرد، یه‌كه‌میان به ناوی كۆنگره‌ی وارشۆ كه به به‌شداری 60 وڵات و به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی دژ به ئێران ساز كرا، ئه‌وه‌ی تریش لووتكه‌ی دیداری سێقۆڵی نێوان ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و حه‌سه‌ن رووحانی سه‌رۆكی ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بوو له سۆچی ڕووسیا، ئامانجی سه‌ره‌كی دۆخی سووریا و چۆنیه‌تیی جێگیركردنی ئاشتی و ئاسایش بوو له‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، دیداری وارشۆ كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مایك پێنس و وه‌زیری ده‌ره‌وه مایك پۆمپیۆ و جارید كوشنه‌ری زاوای تره‌مپ تێیدا به‌شداربوون، هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌ش دا به ناوی كۆنگره‌ی چه‌سپاندنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێ، به‌ڵام له ڕاستیدا بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه دژ به ئێران، كه یه‌كه‌مجاره ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداویش له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌بنه هاوپه‌یمانی یه‌كتر بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران.
مایك پێنس له وتاره‌كه‌ی له كۆنگره‌ی وارشۆ دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوڕان، كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆماری ئیسلامی ئێرانه، چونكه ئه‌وان پشتیوانی توندڕۆكان و دروستكردنی ئاڵۆزی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به وردیش پشتیوانی میلیشیاكان و هێزه بریكاره‌كان له وڵاتانی تر ده‌كه‌ن كه خه‌ریكی كوشتن و بڕین و ململانێن.
له‌لایه‌ك تره‌وه سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵاتی ڕووسیا و ئێران و توركیا به یاوه‌ری به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رسێ وڵات له ناوچه‌ی سۆچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش كۆبوونه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه مۆسكۆ ده‌یه‌وێ كۆتایی به جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی سووریا بهێنێت و له ئه‌نكه‌ره و واشنتن نزیك ببێته‌وه.
رۆبه‌رت كۆزولدا پسپۆر له بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی لۆدز بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه دۆخه‌كه هاوشێوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانه، هه‌ردوو جه‌مسه‌ری هێز كه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هاوپه‌یمانی پێك ده‌هێنن و كۆبوونه‌وه و كۆنگره‌ی گه‌وره بۆ یه‌كخستنی گوتار و كرداره‌كانی هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌به‌ستن، ئه‌وه‌ی له وارشۆیش به‌ستراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنگره‌ی ئاشتی نییه، به‌ڵكوو كۆنگره‌كه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران و له‌وێوه‌یش بۆ دژایه‌تیكردنی ڕووسیا.
بریان هۆك نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران له‌وباره‌وه گوتی، ئێمه بۆ كۆنگره‌ی وارشۆ داوه‌تی ڕووسیامان كردبوو، به‌ڵام ئه‌وان دیداری لووتكه‌یان به‌ست كه هیچ بایه‌خێكی نییه و چوار جاره ئه‌و دیداره ده‌به‌سترێته‌وه و هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سێرگی ڤیرینشن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێشتر هۆشداری توندی دا كه دۆخی ئه‌وروپا به‌ره‌و و ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزی ده‌بێ، دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوویا. له‌لایه‌كی تره‌وه بڕیاره له دوو ڕۆژی داهاتوو وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا بگاته ئه‌نكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان په‌یه‌ده و توركیا چاره‌سه‌ر بكات و ڕێ له ڕوودانی هه‌ر هێرش و توندوتیژییه‌ك له نێوان توركیا و هه‌سه‌ده بگرێت.
له كاتێكدا ڕووسیا ده‌یه‌وێ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ گرتنی ئه‌و ناوچانه و ڕاده‌ستكردنی به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د، به‌ڵام هێزه‌كانی ئێران ده‌یه‌وێ به گرتنی ئه‌و ناوچانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی زیاتر بكات، جیا له‌وه‌ی توركیایش خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بكات و ڕێ گه‌شه‌ی كورده‌كان بگرێت.
ئارۆن ستین سه‌رۆكی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی بیانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هه‌ردوو كۆنگره‌كه له كێشه و گرفتی گه‌وره‌ن، چونكه كۆنگره‌ی وارشۆ بێ ئامانجه و ناكۆكی گه‌وره له نێوان هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی سۆچیش به‌هه‌مانشێوه له گرژی قورسدایه، به‌هۆی هاوڕان نه‌بوونی ئێران و توركیا و ڕووسیا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كێكی سووریا.