لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەفر دەبارێت

ئەو شەپۆلە لە بەفر و بارانەی دوو رۆژە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە بووەتە هۆی ئەوەی بە رێژەی جیاواز لە شار و شارۆکەکانی کوردستان باران ببارێت و لە 48سەعاتی داهاتووشدا وێڕای درێژەکێشانی باران، پێشبینی دەکرێ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت.

ئەمڕۆ شەموو ئاسمانی سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان باراناوییە و ئەگەری ئەوە هەیە لە بەرزاییەکان بەفر ببارێت، بۆ سبەش یەك شەممە هاوشێوەی ئەمڕۆ بەفر و باران بەردەوام دەبێت. لە هەولێر بارانەکە پچڕ پچڕ دەبێت بەڵام لە سلێمانی لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت.

لە دهۆک ئاسمان لە ئێوارەکەیدا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕدرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشی پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت.لە کەرکووکیش ئاسمان هەور دەبێ و بارانیش بە شێوەیەکی پچڕپچڕ دەبارێت.

Back to top button