مەسروور بارزانی و گێر پێدەرسن نوێنەری سکرتێری گشتیی UN بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە

مەسروور بارزانی و گێر پێدەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە.

‎لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی و گێر پیتەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، کۆبوونەوە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەش ئەنجام بدات.

لەمبارەیەوە مەسرور بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە (تویتەر) ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا نیگەرانی دەربڕیوە لەبارەی ئایندەی گەلی کورد لە سووریا. جەختیشی کردووەتەوە کە گرنگە چارەسەرێک بە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکان و لایەنە سیاسییەکان بدرۆزرێتەوە، تاوەکوو ماف و ئاسایشی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان پارێزراو بێت.

‎ھەر ئەمڕۆ و پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە و دواتریش کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد.

‎ھەر لە پەراوێزی کۆنگرەکە، دوێنی ھەینی ١٥ی شوبات ٢٠١٩، مەسرور بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبووەوە.

Back to top button