مەسرور بارزانی و گاڤن ویلیامسن وەزیری بەرگری بەریتانیا كۆبوونەوە

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و  گاڤن ولیا‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و وەزیری دەرەوەی ئێران، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆبووەوە.

لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.

‎ھەر لە پەراوێزی کۆنگرەکە، دوێنی ھەینی ١٥ی شوبات ٢٠١٩، مەسرور بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراکسیۆنە جیاوازەکان کۆبووەوە.

 

Back to top button