دوا کارتی سیاسی نەوشیروان بۆ شیعیزم..پاشکۆبوون و خۆ رادەستکردن
تەنیا کوردی
گۆڕان و باڵێکی یەکێتی دەمێکە لەژێرەوە دەیانەوێ حوکمی سلێمانی بدەنەوە دەست ویلایەتی بەغدا بۆ ئەمجارەیش رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایان کردووە بە بیانوو و لەو سۆنگەیەوە دەڵێن ئەگەر رێککەوتنەکە نەکرا ئەوا ئێمە دەچینە سەر مێزی بەغدا و دەمانەوێ وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەغدا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات..ئەم بەرنامەیەی گۆڕان و باڵێکی یەکێتی ئەمەی خوارەوەی لێ دەخوێندرێتەوە:
یەکەم: سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر داعش و دیاریکردنی سنووری کوردستانی و دەرفەتی لەبار بۆ سەربەخۆیی و بەهێزبوونی پێشگەی دیپلۆماسی کوردستان لەنێو کۆمەڵگەی دەولی، لەلایەن نەوشیروان مستەفا و هێرۆ و مالیکیی و جەمیل بایک و داڕێژەری کارنامەی ئەم سێکوچکەیەی شیعە و شیعە دۆست، قەبووڵکردنی سەختە و دەیانەوێ تەشویش بخەنە ناوچەکە بۆ ئەوەی دوا کارتی سیاسیان بخەنەگەڕ لە پێناو لەباربردنی ئەم دەستکەوتە گرینگانەی کە هەرێم دەستی خستوون، بەڵام دواجار ئەم سەرکەوتنانە هی گەلی کوردستانە و ئەم وەرقە سیاسییەی دەرەکی گۆڕان و باڵێکی یەکێتی و پەکەکە و ئێران و مالیکی دەبێتەوە وەرەقەیەکی دیکەی سووتاو، چونکە ئەمە خەڵکە بڕیار بۆ داهاتووی سیاسی خۆی دەدات نەوەک چەند کەسێک کە لە چاوی خەڵکدا ئێستا بە وەرەقەی سیاسی دۆڕاو دەخویندرێنەوە.
دووەم: سەرکەوتنی کۆمارییەکانی ئەمەریکا لەژێر قیادەی ترەمپدا، بەلای ئێران و مالیکی روونە کە مامەڵەی فەرمیی لەگەڵ سنووری کوردستان دەکەن و زەمینەی سەربەخۆیی زیاتر بۆ گەلی کورد رۆشنە، بۆیە ئەمانە دەیانەوێ پێشوەختە پاشکۆیی خۆیان بۆ بەغدا دووپات بکەنەوە و کە ئێرادەی سیاسیان زۆر لە مێژە رادەستی بەغدا کردووە و نایانەوێ کە داهاتووی سیاسی و جیوگرافی و ئابووری هەرێم بکەوێتە سەر سکەی خۆی.
سێەم: باسکردنی مەلەفی نەوت کە گوایە دەبێ هەرێم بچێتە ژێر باری رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، ئەگەر وانەبێ ئەوان دەچنە ژێر باری بەغدا وەک پارێزگایەک، رێک ئەمە لێدانە لە داهاتووی سەربەخۆیی ئابووری هەرێم، دەستبردن بۆ مەلەفی نەوت لە پێناو لەباربردنی قوتی خەڵک کە لە پێشدا زانرا کێ بۆ مالیکی پیلانی داڕشت تا قوتی خەڵکی کوردستان ببڕێ و پشکی هەرێم لە بودجەدا نەدات، ئەم جارەیش لە بەرەیەکی تەواو ئێرانییەوە وەرەقەیەکی دیکەیان رێکخستووە بۆ لێدان لە دهاتووی سیاسی کوردستان.
بەشێوەیەکی گشتیی بیرۆکەی پەکەکە و گۆڕان و باڵێکی یەکێتی و مالیکی ئەمەیە کە ئیدی هەرێم ببێتە پاشکۆی بەغدا و لەژێر ئەجێندای سیاسی ئێراندا مەلەفەێکی نوێ بۆ بکرێتەوە تا ئاراستەی گۆڕانکارییەکان لە رۆژهەڵاتی ناویندا بە سوودی کوردستان نەشکێتەوە، بەڵام ئیڕادەی سیاسی کوردستان ناچێتە ژێر باری ئەم پیلانە، چونکە ئیدی کاتی گەڕانەوە بۆ دواوە نییە، بەڵکوو کاتی گرەنتی کردنی دەستکەوتەکانە کە وەدی هاتوون، بۆیە ئەمجارەیش ئەم کارتە سیاسییەی دەستی ئەم لایەنانە پوچەڵە.