ڕێبوار بابكه‌یی : پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری خۆی ده‌دات
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ، ڕاگه‌یاند: “له‌ڕوی یاساییه‌وه هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆماوه‌ی كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم نییه، چونكه خودی ده‌سته‌واژه‌ی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر تا كاتێكه كه‌حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی:”ڕۆژی ۱۸‌ی ئه‌م مانگه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستپێكێكی زۆرباش و گرنگ ده‌بێت بۆ هه‌نگاوی دوه‌می پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم”.
ڕێبوار بابكه‌یی جه‌ختیشیكرده‌وه، “تائێستا هه‌موو ئاماژه‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌١٨ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامده‌درێت، چونكه له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیی بڕیاری له‌سه‌ردراوه”.
ڕێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ڕۆژی ١٨ی ئه‌م مانگه هه‌ڵوێستی پارتی چی ده‌بێت، ده‌ڵێت :”ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پارتی بڕیاری خۆی ده‌دات”.