سهرۆكی ئهمریكا ڕاگەیاندنی باری نائاسایی له وڵاتهكهی واژۆ دهكات
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت: بە مەبەستی دابینكردنی پارە بۆ دروستكردنی دیوار لەسەر سنوورەكانی باشوری ئەمریكا، باری نائاسایی لە ئەمەریكا ڕادەگەیەندرێت.
دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی ڕڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند: ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات مۆركراوە و هەر كە گەڕامەوە بۆ نوسینگەكەم لە پاش كۆنگرەكە دوا لاپەڕەكانی بڕیارەكە واژۆ دەكەم.
دیموكراتەكان ڕەخنەیان لە بڕیارەكەی سهرۆكی ئهمریكا گرت و هەریەك لە نانسی پـلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و چەك شومەر ڕێبەری دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی سینات وتیان: هەموو هەوڵێك دەدەن تاوەكو س ترەمپ یاسای باری نائاسایی بەكارنەهێنێت بۆ تەرخانكردنی ملیاران دۆلار لە بودجەی حكومەتی فیدراڵی بۆ دروستكردنی دیوارەكە.