وهزیری بهرگریی دانیمارك : نابێت ڕێگه بدهین داعش خۆیان رێكبخهنهوه
كلاوس هیۆرت فریدریكسن، وهزیری بهرگریی دانیمارك رایگەیاند:” ئهوان لە دژی داعش بەردەوام دەبن، چونکە سەرەڕای رووخانی خەلافەتەکەیان، بهڵام بە شێوازی دیكه تێکەڵ بە خەڵک دەبن، بۆیه نابێت رێگەیان پێبدرێت خۆیان رێکبخەنەوە و ژێرخانی تایبەت بە خۆیان هەبێت”.
وهزیری بهرگریی دانیمارك گوتیشی: “بە دڵنیاییەوە، وەك دەبینیت، داعش وەك پێکهاتەیهکی جوگرافی و سیاسی خەلافەتەکە تێکشکاوە، بەڵام ههنووكه شێوازی خۆی گۆڕیوە و تێکەڵ بە خەڵک دەبێت. ئەوەی دەیبینین، ئەوان بەردەوامن، بۆیە دەبێت لە فشارەکانمان و چاودێریکردنی داعش بەردەوام بین. نابێت رێگەیان پێبدەین خۆیان رێکبخەنەوە و ژێرخانی تایبەت بە خۆیان هەبێت، دەبێت بەردهوام بین لە فشارەکان”.