كهركوك :ئەمریكا هێزی سەربازی زیاتر رەوانەی سەربازگەی كهیوهن دهكات
رۆژی چوارشەمە ۱۳ی۲ی۲۰۱۹ سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند “ئەمریكا بە نیازە بنكەیەكی سەربازی جێگیر لە نزیك سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن دامەزرێنێت”.
محەمەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی رێكخراوی بەدر لقی باكوور لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند: “ئەمریكا هێزی سەربازی زیاتری رەوانەی سەربازگەی K۱ لە كەركووك كردووە، كە ئۆتۆمبێلی سەربازی و كەلوپەلی پێشكەوتویان لایە، سەرەڕای هێزی جەنگاوەر، ئەو هێزە ئەمریكییەی لە بنكەی K۱ جێگیركراون هێندەی هێزەكانیانن لە بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار كە بە ۵ هەزار سەرباز دەخەمڵێندرێت”.
بەرپرسی رێكخراوی بەدر لقی باكوور گوتیشی “هێزەكانی ئەمریكا چەند جارێك پرۆسەی سەربازیان لەدەوروبەری كەركووك ئەنجامداوە دواترینیان لە ناوچەكانی حەویجە، ریاز و رەشاد بوو، داواش لە حكومەت دەكەین پرسی بوونی ئەو هێزەی ئەمریكا لە كەركووك ئاشكرابكات”.
پێشتر قوسەی ئەنباری بەڕێوەبەری نووسینگەی رێكخراوی بەدر ئاماژەی بە هەڵكشانی بوونی ئەمریكا لە پارێزگای كەركووك تاوەكو سنووری پارێزگای دیالە كرد و گوتی “بوونی ئەمریكا لە پارێزگاكە به ئاشكراییە”.