په‌رله‌مانتاران بۆ كۆبونه‌وه‌ی ۱۸ـی شوبات بانگێشت ده‌كرێن
سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون لە کۆبوونەوەی په‌رلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ۱۸ـی مانگ بکرێت.
ده‌قی بانگێشتنامه‌ی سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
دوای كۆبوونـه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتن بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی (ده‌سپێك)ی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (۱۱)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ۱۸ی۲ی۲۰۱۹، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق