ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند:” ئەوان لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست ناکشێنەوە و بوونیان له ناوچه‌كه تۆکمەتر دەکەن”.
جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەمریکا بە بەهێزی لە هەرێمەکە دەمێنێتەوە و گوتیشی : “سەرۆک ترەمپ رایگەیاندووه کە دەست لە جەنگ هەڵدەگرین و ئەو بەرپرسیارێتیە بە هاوپەیمانەکانمان دەبەخشین، ئەوە گۆڕینی ستراتیژیەتە نەک گۆڕینی ئامانجمان”.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا ده‌لێت “ويلايهتە يەکگرتووەکانی ئەمه‌ريکا بە بەهێزیی لە هەرێمەکە دەمێنێتەوە، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئەو قۆناغە، پێشبینیش دەکەین، کە هاوپەیمانەکانمان شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیارێتیە”.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌شلێت: “ئێمە بەردەوام دەبین لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر، داعش و هاوشیوەکانی، ئەمه‌ریکا بە بەهێزییەوە پابەنده و بەڵێن دووپات دەکاتەوە، سەقامگیری و ئاشتی لەبەرژەوەندی مافەکانی مرۆڤ بهێڵێتەوە”.