دكتۆرە خەولە كریع : ئاوی زم زم تەنیا لەرووی دەروونی و مەعنەوییەوە سودی بۆ نهخۆشهكه ههیه
ژنە پزیشكێكی سعودی لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی پێكهاتەی ئاوی زمزم و مەودا كاریگەرییەكەی لەسەر چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە، رونكردنەوە دەدات و بەهۆیەوە مشتومڕ لەنێو كۆمەڵگەی سعودی دروستدەكات.
دكتۆرە خەولە كریع پزیشكی سعودی پسپۆڕی توێژینەوەكان لەبواری نەخۆشی شێرپەنجە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا لە كەناڵی رۆتانا خلیجی رایگهیاند: ئاوی زمزم بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە ناشێت و پێچەوانەی ئەوەیە كە هەندێك لەبانگخوازە و كەسایەتییە ئاینییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن.
دكتۆرە خەولە كریع دەشڵێت: “پێكهاتەی ئاوی زمزم دژ بەیەكە لەگەڵ دەرمانە كیمیاییەكانی تایبەت بەچارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە بەهۆی ئەوەی رێژەی شۆری لەئاوەكەیدا بەرزە”.
دكتۆرە خەولە كریع پسپۆری نەخۆشی شێرپەنجە گوتیشی : “رەنگە ئاوی زم زم تەنیا لەرووی دەروونی و مەعنەوییەوە سوودی بۆ نەخۆشەكە بهێنێت”.
لێدوانەكانی ئەو ژنە پزیشكە سعودییە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕێكی زۆری لەنێوان پشتیوانیكردن و دژایەتیكردنی لێدوانەكانی لێكەوتەوە.