كامیان كۆپی كامیانه؟
سووره مه‌رگه‌یی
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و نه‌وشیروان مسته‌فای گه‌وجێنه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك دوو كاراكته‌ری تیرۆریست و بارگاوی بوو به بوغزوكینهی سیاسی، له خواست و هه‌ڵوێستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی و شێواندنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌چنه‌وه پاڵ یه‌ك.
سرووشتی سیاسی و ره‌وشتی كه‌سی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زۆر له سرووشتی سیاسی و ره‌وشتی كه‌سی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چێ، جیاوازییه‌ك كه له نێوانیاندا هه‌بێ یه به‌ڵگه ده‌ڵێم: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه‌سێكی نه‌ترس و نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكی ترسنۆكه، ئه‌وه‌تا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كاتێك هێرشی سه‌ر چه‌كدارانی چڕ ده‌كرێته‌وه، بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی وره‌یان له گرته‌ی ڤیدۆییدا ده‌رده‌كه‌وێ و رێنماییان ده‌داتێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ركاتێ نه‌وشیروان مسته‌فا بیه‌وێ ئاژاوه‌یه‌ك ساز بكات، نه‌ك وڵات و ههڵسووڕێنراوانی جێده‌هێڵێ، به‌ڵكو كیشوه‌ری ئاسیاش جێدێڵێ و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه رێنامییان ده‌داتێ و هاواری بژی (عه‌بادی)یان پێده‌كات، جگه له‌و جیاوازیه‌ی نێوانیان ئه‌وبه‌كر به‌غدادی و نه‌وشیروان مسته‌فا جمكی نه‌گبه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمهڵاییتین، نموونه و به‌ڵگه‌كانی خواره‌وه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی مندڵان له‌سه‌ر كاری خۆكوژی رادێنێ و به چوونه به‌هه‌شت و ناو باوه‌شی حۆریه له‌شولار جوانه‌كان سه‌رمه‌ستیان ده‌كات، نه‌وشیروان مسته‌فاش منداڵان له‌سه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لایه‌نه‌كان رادێنێ و به به درووشمی ساخته‌ی گۆڕانخوازی و گه‌یشتن به جیهانێكی خه‌یاڵی سه‌رگه‌رمیان ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی فتوای سه‌ربڕین و سووتاندنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركردووه كه به خه‌لیفه‌ی موسڵمانانی نازانن، نه‌وشیروان مسته‌فاش له رابردوودا هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیرۆر ده‌كردن كه رای جیاوازیان هه‌بووبێ، ئێستاش هه‌موو ئه‌وانه به گه‌نده‌ڵ ده‌زانێ كه به رێكخه‌ری گشتی گۆڕانخوازانی نازانن.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له تونێڵ و ژێرزه‌مینه تاریكه‌كانی عێراق و سوریاوه فه‌رمان به تیرۆریست و جیهادچییهكانی ده‌دات، نه‌وشیروان مسته‌فاش له هه‌نده‌ران و له ڤێلا راقیهكانی به‌ریتانیاوه فه‌رمان به گۆڕانخواز و بایكۆتچییهكانی ده‌دات.
داعشه‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له كاتی په‌لاماردانی پێشمه‌رگه و شار و گونده‌كانی كوردستان ده‌ڵێن: (اڵڵه اكبهر)، نه‌وشیروان مسته‌فاش بۆ هاندانی منداڵ و گۆڕانخوازانی ده‌یگوت: (ئهیگۆڕێن)و چیتان پێئه‌كرێ بیكه‌ن، منداڵ و گۆڕانخوازهكانیشی وا راهێنان له كاتی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باره‌گا و شوێنه گیشتیهكان بڵێن: ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ری ره‌نجی خوێن و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی كورد (ارحل).
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تاریك په‌رسته و له هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی ره‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن دایه و حه‌سره‌ت بۆ چاخه دواكه‌وتووه‌كان ده‌خوازێ، نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌مان سرووشتی هه‌یه و له رێگه‌ی په‌كخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و به‌ناوی مووچه و مافی مامۆستایان ده‌یه‌وێ هه‌وادارانی بگێڕێته‌وه باوه‌شی به‌غدا و مێژووی ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوویان پێ بنووسێته‌وه، له وته‌كانی ئه‌مڕۆی (ئارام)ی نوێنه‌ری گۆڕانخوازانیش ئه‌وه ده‌خوێندرایه‌وه كه له به‌غدا كولانه‌ی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا خۆش كردووه تا جارێكی تریش هێلكه‌ی جاشایه‌تی تێدا بترووكێنێ.