خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك – هه‌ولێر – سلێمانی هه‌ڵگیران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۱٦ی شوبات بڕیاری هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه وهیچ شتومه‌كێك گومرگ نه‌كرا.
سه‌رله‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۱٦ی شوباتی ۲۰۱۹ خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگیران و بارهه‌ڵگره‌كان به‌بێ گومرگ له هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك ده‌ڕۆن .
دوێنێ هه‌ینی ۱۵‌ی شوبات، جه‌مال حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باکوری كه‌ركوك، له نوسراوێكیدا جه‌ختیكرده‌وه “بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژماره ۱۳ی ساڵی ۲۰۱۹ و هەروەها لەسەر نوسراوی دەستەی گشتی گومرگەکان، له‌مه‌ودوا ته‌نیا خاڵه گومرگییه‌كانی سنوری وڵات ده‌مێنێت و دەبێت لە رۆژی شەممە ۱٦ی شوباته‌وه ته‌واوی خاڵە گومرگییه‌کانی نێوان کەرکوک و موسڵ به پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانه‌وه هەڵبگیرێت”.
بەپێی رێككەوتنی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا پێشتر بڕیاردرابوو ئەو خاڵە گومرگیانە لابدرێن كە لەنێوان شارەكانی كەركووك و ھەولێر و سلێمانی دانرابوون ،لە دوا كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیاردرا كە پێناسی گومرگی ھەرێم و عێراق وەك یەك لێبكردێت.