راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و وەزیری بەرگری تورکیا كۆبونه‌وه‌

مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە.

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بڕیار بەدەستدانی وڵاتانی جیهان ئەنجام داوە.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا، مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ، چەند ئەندام پەرلەمانێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری بەرگری بەریتانیا کۆبووەوە.

لە میانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ چوارچێوەی دیدارەکانی، بڕیارە مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی باڵای نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی ۱۵ی شوباتی ۲۰۱۹، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Back to top button