پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنهوهی گۆران له كۆبونهوهدان
کەمێک لەمەوبەر، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.
شاندەکەی شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە (فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس، جەعفەر ئێمنکی، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، هێمن هەورامی، عارف تەیفوور و دڵشاد شەهاب). لە بەرامبەریشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و شاندی دانوستانی گۆڕان پێشوازییان لێکردوون و لەگەڵیاندا لە کۆبوونەوە دان.
به پێی زانیارییهكان ، بزوتنهوهی گۆران وهڵامی پاكێجهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دهداتهوهو هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش وەڵامی ئەو نەخشە رێگایەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەداتەوە و كۆبونهوهكهی ئهمرۆ تهواوكهری كۆبونهوهكهی رۆژی پێنجشهممهی ڕابردووه كه پاكیج و نهخشهڕێگای ههردوو حیزب تاوتوێ كرابوو .