ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌یتوانی كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یه‌كێتی نەیانتوانی کاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکاته‌وه‌.

عومەر فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕایگەیاند: ”کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەلای خۆمانەوە ئەرێنییە“. ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکەیان، وەک بەردەوامدانە بە کۆبوونەوەکانی پێشوو.

لای خۆیه‌وه‌ محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی گووتی: ”کۆبوونەوەکە لەسەر بابەتی پێکھێنانی حکوومەت، کەرکووک، پەرلەمان و بەغدا بوو“.

لەبارەی یەکلاکردنەوەی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان،محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ده‌ڵێت: ”نەخێر، ھێشتا نەگەیشتووینەتە ئەوەی ناوخۆ، ئەو بابەتە ھی ناوخۆی یەکێتییە و ھێشتا باسمان لە پۆست نەکردووە، بەڵکوو باسمان لە ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کرد“.

Back to top button