یەكێتی: یان پۆستی پارێزگاری كەركوك، یان دوو ئیدارەیی
ئەمرۆ ئێوارە ١٦ـی٢ـی ٢٠١٩ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كوتایی ھات”تاوەكو پارتی بە نوسراو زامنی پارێزگارێكی یەكێتی بۆ كەركوك نەكات، هیچ رێككەوتنێك ئیمزا ناكرێتو یەكێتی تا دوو ئیدارەیی لەگەڵ پارتی دەڕوات” ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بوو.
بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك)، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەكۆی دەنگ بڕیاریداوە تاوەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بە نوسراو گەرەنتی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی یەكێتی بۆ كەركوك نەدات، یەكێتی بەشداری كۆبونەوەی رۆژی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستان ناكات، كە بڕیارە تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێتو پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی دانراوە.
هەر لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا سەعدیی ئەحمەد پیرە دەستی لە پۆستی وتەبێژی یەكێتی كێشایەوەو بەپێی زانیارییەكانی (خواكوڕك) لە شوێنكەی ئەو (لەتیف شێخ عومەر) دانراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، سەعدی پیرە لەژێر فشاردا دەستی لە پۆستی وتەبێژ كێشاوەتەوەو زۆرینەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ناڕازیبوون لە وتەكانی ناوبراو لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكاندا.
لە كۆبوونەوەكەدا یەكێتی نەیتوانی كاندیدی سەرۆكی پەڕلەمان یەكلایی بكاتەوە كەلەنێوان باڵی كۆسرەت و باڵی ماڵی تاڵەبانی كێشەی قوڵی لەسەر دروست بووە.