شەفەق نیوز: تێروانینی ترەمپ لەبارەی بارزانی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
ماڵپەری شەفەق نیوز تێروانینی ترەمپی لەزاری سام یۆنۆی راوێژكاری دۆناڵد ترەمپی لەبارەی بارزانی ئاشكرا دەكات و دەلێت تره‌مپ ڕێزێكی زۆری بۆ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ وه‌ك كه‌سێكی كۆڵنه‌ده‌ر ته‌ماشای كردووه‌.
 
سام یۆنۆ دەشلێت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێی كۆشكی سپی به‌ ستایشه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و قوربانییه‌كانیان له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش.
 
ئه‌م قسانه‌ی ڕاوێژكاری تره‌مپ یه‌كانگیره‌ له‌گه‌ڵ قسه‌كانی خۆی كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك ستایشی پێشمه‌رگه‌ی كرد و به‌ هاوپه‌یمانی ڕاستی ئه‌مه‌ریكای وه‌سف كرد.
Back to top button