مەسروور بارزانی و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ئاندریو پیک، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق کۆبووەوە.

لە میانی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی و لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئەمڕۆ شەممە ۱٦ـی۲ی۲۰۱۹ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا و وەزیری بەرگری تورکیا بوون.

کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم بەردەوامی دەبێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

دوێنی هەینیش ۱۵ی شوباتی ۲۰۱۹، مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Back to top button