گوته‌بیژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ خورماتوو نه‌كشاوینه‌ته‌وه‌

گوتەبێژى میحوەرى باکوورى عێراقى حەشدى شەعبى رایگەیاند:” تاوەکو ئێستا حەشدی شەعبی لە سنووری خورماتوو و هیچ ناوچەیەکی دیکە نەکشاوەتەوە و هیچ گفتوگۆیەکیشی لەوبارەوە نەکردووە”.

عەلی حوسێنی، گوتەبێژى میحوەرى باکوورى عێراقى حەشدى شەعبى ده‌ڵێت: “تاوەکو ئێستا حەشدی شەعبی لە سنووری خورماتوو و هیچ ناوچەیەکی دیکە نەکشاوەتەوە و هیچ گفتوگۆیەکیشی لەوبارەوە نەکردووە، بەڵام ئەگەر حکومەتی عێراق هەر رێککەوتنێک بکات یان بڕیارێک دەربکات پێوەی پابەند دەبین”.

لە دوای خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە سنووری کەرکووک جێگیرکراون، بەڵام ئێستا شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دانوستاندندان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو سنوورە.

Back to top button