یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌ركردایه‌تی دا دیراسه‌ی دوو ئیداره‌ی ده‌كات
یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆی دا بریاری داوه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی دا هه‌موو لێكۆلینه‌وه‌كان بكرێت له‌باره‌ی دابرانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه بكات، وه داوا له یاساییه‌كانی ناو یه‌كێتی بكرێت كه پرۆژه‌یه‌كی یاسایی ئاماده بكه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا له دارایی یه‌كێتی بكرێت لێكۆلینه‌وه بكرێت له‌وه یه‌كێتی تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌م ئیداره‌یه له‌رووی مووچه و بودجه‌ی شاره‌كه به‌رێوه ببات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به هێرۆخانیشهوه، نارازین له‌وه‌ها هه‌نگاوێك به‌ڵام پاڤێل و لاهور و بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی كه ئێستا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیان كردۆته پیاوی خۆیان، خاوه‌ن ئه‌و پرۆژه‌یه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌ی یه‌كێتی به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه كه به‌رهه‌م ساڵح پشگیری پرۆژه‌كه ده‌كات، كۆسره‌ت ره‌سوڵیش به پاره رازی كراوه به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌شێكی زۆریان دژی ئه‌م بریاره‌ن، بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش دژی بریاره‌كه به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه، له ئێستادا یه‌كێتی هه‌نگاو بۆ دوو ئیداره‌ی ده‌نێت”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، لاهور له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تی بۆ زانیاری سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان ئه‌گه‌ر پارتی پارێزگاریش دابنێت، ئێمه داوای گه‌رانه‌وه‌ی دژه تیرۆر و ئاسایشی لێده‌كه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ نه‌كات هه‌رگیز به‌شداری ئه‌و حكومه‌ته ناكه‌ین، پۆستی به‌غداش ده‌بێت به‌ناچاری و به مه‌منوونی له پارتی وه‌ربگرین”.