مه‌سروور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 16ی2ی/2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی و لە دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ نێڵز ئانن، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی و لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ چەندین بەرپرس و بڕیار بەدەستی وڵاتان کۆبووەوە، کە گرنگترینیان نێردەی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا، وەزیری بەرگری تورکیا، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ کاروباری ئێران و عێراق و نوێنەری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بوون.

بڕیاریشه‌ کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی به‌رده‌وامییان هه‌بێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینیش 15ی شوباتی 2019، مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه‌.

Back to top button