لە سلێمانی تەقە لە ماڵی سەرۆكی هاوپەیمانی كرا

 

دوای ئەوەی لە رابردوو لە سلێمانی تەقە لە بارەگای سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان و نوسینگەی بەرنگار بوونەوەی توند و تیزژی دژ بە ئافرەتان و چەند كەسێكی سڤیل كرا, درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەك چەكدار لە چەند ئۆتۆمبێلێكەوە، تەقەیان لە ماڵی ئارام قادر كردووە كە لە شاری سلێمانی دایە و دواتر ڕایانكردووە.

بلە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو هاوپەیمانیی (خواكوڕك) كەوتووە درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە سێ ئۆتۆمبێلەوە كە لە جۆرەكانی (BMW، نیسان ناڤارا و دایۆی تاكسی)دا بوون، تەقە لە ماڵی ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی كراوە لە گەڕەكی (قرگە) لە نزیك پەیمانگەی كۆمپیوتەری سلێمانی و دواتر چەكدارەكان ڕایانكردووە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە پاش ڕووداوی تەقەكردنەكە، هێزەكانی ئاسایشیان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام ”دوای كاتژمێرێك“ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ”لەوەش ناچێت بەدواداچوونێكی جددیان بۆ ڕووداوەكە كردبێت“.
سەرچاوەكە ڕووداوی تەقەكردنی لە ماڵی سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی بە ڕووداوێكی مەترسیدار ناو برد و نەیشاردەوە كە ئەگەر ئامانج لێی ترساندنی هاودیدانی هاوپەیمانیی نیشتمانی بێت، ئەوا ”ئەو جۆرە پەلاماردان و ھێرشكردنە، لەخەباتی سیاسیی مەدەنی ساردمان ناكاتەوە”.

Back to top button