سەعدی پیرە لە رقی تویتەكەی قوباد تاڵەبانی دەستی لە كار كێشاوەتەوە

 

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا بە شێوەیەكی كۆمیدی لە بارەی سەعدی پیرە تویتێكی كرد, سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وازی لە پۆستی گوتەبێژی حزبەكەی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە (١٦-٢-٢٠١٩) ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە و لەمیانەدا وازهێنانی سەعدی ئەحمەد پیرە پەسەندكرا و لەتیف شێخ عومەر وەك گوتەبێژی نوێی یەكێتی دەستبەكار بوو.

بە پێێ‌ زانیاریەكان وازهێنانی سەعدی پیرە لە گوتەبێژی یەكێتی دەگەڕێتەوە بۆ تویتێكی قوباد تاڵەبانی، كوڕی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی، كە هەفتەی ڕابردوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویكردەوە، كە تیایدا تانەی لە سەعدی پیرە گرت.

لەلایەن خۆیەوە سەعدی پیرە سەبارەت بە وازهێنانی لە پۆستەكەی ڕاگەیاندووە: “لەسەر خواستی خۆم وازم لە پۆستی گوتەبێژی یەكێتی ھێناوە، بەڵام ھەندێك بابەتی ھەستیار ھەیە قورسە ھەموو كەسێك بیەوێت قسەی لەبارەوە بكات”.

جەختیشی كردەوە، كە ھیچ كەسێك ئاگارداری ئەوە نەبووە واز لە پۆستی گوتەبێژی یەكێتی دەھێنێت ، گوتیشی: “پێشتر لەگەڵ كۆسرەت ڕەسوڵ قسەم كردووە، ئەمڕۆش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەفەرمی ڕامگەیاند كە واز لە پۆستی گوتەبێژی یەكێتی دەھێنم”

Back to top button