مەسروور بارزانی لە میونشن لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبویەوە
دوای ئەوەی بەشداری لە كۆنگرەی میونشن كرد, لە بەردەوامی دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزیر و كاربەدەستانی وڵاتانی جیهان لە پەراوێزی كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەونجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیلیسا سلۆتكین، ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووەوە.
پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، وەزری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەكگرووەكان بۆ كاروباری سووریا، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری بەرگری بەریتانیا, وەزیری بەرگری توركیا و یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و عێراق, لەگەڵ شانجێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبوویەوە.
بەگوێرەی كارنامەی ئەمڕۆی دیدار و كۆبوونەوەكانیش، بڕیارە كۆبوونەوەكانی مەسرور بارزانی بەردەوامییان هەبێت و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا و وڵاتی ئیمارات و چەند نوێنەرێكی دیكە كۆببێتەوە.
دوێنی هەینیش 15ی شوبات/ فێبرایەری 2019، مەسرور بارزانی لەگەڵ هەریەك لە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا، فالح فەیاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆبووەوە.