نەجمەدین كەریم شەش مانگە دەستی لەكار كێشاوەتەوە سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ پێی زانیووە

 

دوای ئەوەی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كەركووك، لە رۆژی 15/7/2018ەوە لەبەرامبەر خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 وازی لە یەكێتی هێناوە و نامەی دەست لەكاركێشانەوەشی پێشكەش بە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كردووە, كەچی ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت دوورمان خستەوە.

نەجمەدین كەریم لە نامەكەدا وێڕای دەست لەكاركێشانەوەی، هۆكاری وازهێنانی لەو حزبە راگەیاندووە و دەڵێت: “هۆیەكان زۆرن لە باڵباڵێنی ناو سەركردایەتی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حیزب، دژایەتی یەكتر و كاركردن بە شێوەیەك كە پیاوەك و سەركردەیەكی گەورە و نەمر وەكو جەنابی مام جەلال رۆژێ سەركردەی ئەم حیزبە نەبووە”.

هەر لە نامەكەدا، نەجمەدین كەریم باسی لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی كەركووك دەكات، كە هۆكاری سەرەكی وازهێنانیەتی لەو حزبە و نووسیویەتی: “لە هەمووی زیاتر لێكۆڵینەوەنەكردنە لەگەڵ ئەو دەستەیەی كە بوونە هۆی لەدەستدانی كەركووك و شوێنەكانی تری دەرەوەی هەرێم و رادەستكردنی بە دوژمنانی گەلەكەمان بەرانبەر چەند بەڵێنێكی درۆ بۆ بەرژەوەندی چەند كەسانێك”.

لە كۆتایی نامەكەش، روونیدەكاتەوە، كە هەموو هۆكانی وازهێنانی باس ناكات و دەڵێت: “لە كاتی پێویست هەمووی دەخەمەڕوو بۆ جەماوەری گەلەكەمان”.

ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بە كۆی دەنگ بڕیاریدا نەجمەدین كەریم لە ریزەكانی دووربخاتەوە، لە كاتێكدا بە گوێرەی نووسراوی بەڵگەنامەكە بێت، نەجمەدین كەریم زیاتر لە شەش مانگە بە فەرمی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش بە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كردووە.

Back to top button