پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكوومەت رێككەوتن

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی حزب و لایەنە سیاسیەكانی كرد بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەمڕۆ لە دوا كۆبوونەوەیاندا شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەش، لەمیانەدا ڕێككەوتنی سیاسی نێوانیان پەسەند كراوە.
لەدوای كۆبوونەوەكە، پارتی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی كە لە كەشوهەوایەكی دۆستانەدا، گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەی بەرپرسیارانە كراوە سەبارەت بە پەیوەندیی هەردوولا و بابەتی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم و رێككەوتنی سیاسیی نێوانیان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە لەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەكێتی ڕێككەوتن لەسەر ئەم چوار خاڵەی خوارەوە كراوە:-

1 – رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند كرا
2- لە كۆبوونەوەكەی 18 ی 2 ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی و فراكسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن
3- لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە
4- پڕۆژەی ڕێككەوتن دەبرێتەوە بۆ سەركرادایەتیی هەدوولا بۆ پەسەندكردنی

Back to top button