شاسوار عه‌بدولواحید له‌لایان ده‌زگای زانیاری ئاگادار كراوه‌ته‌وه نه‌چێته كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگ
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه ده‌زگای زانیاری و دژه تیرۆری یه‌كێتی له‌رێگای كه‌ناڵه‌كانیان كه حزبه‌كه‌ی شاسوار به‌رێوه ده‌به‌ن، ئاگاداری شاسوار عهبدولواحیدیانكردۆتهوه كه 18ی مانگ نه‌چنه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، واتا بایكۆتی حزبه‌كه‌ی شاسوار له‌سه‌ر داواكاری لاهور جه‌نگی و كوره‌كانی تاڵه‌بانی بووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، حزبه‌كه‌ی شاسوار كه له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و جه‌نگی، بۆ دژایه‌تی كردنی گۆڕان دروستكراوه، بۆ په‌رته‌وازه‌یی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له سلێمانی و پاشه‌كشه پێكردنی گۆڕان له حزبی یه‌كه‌م، به‌ڵام زۆری نه‌برد ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف كرد، له یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بریاری ئه‌و حزبه ئاشكرا بووه، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكانێكی لێكهوتهوه كه له‌ناو حزبه‌كه‌ی شاسوار بوون، نه‌یانده‌زانی كه حزبه‌كه‌ی ناوبراو بۆ دژایه‌تی گۆڕان له‌لایان یه‌كێتیه‌وه دروست كراوه”.
پێشتر حزبه‌كه‌ی شاسوار داوایی یاساییان له‌سه‌ر سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی به‌كراوه‌ی كۆتایی پێهێنابوو، به‌ڵام له ئێستادا كه 18ی مانگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه، حزبه‌كه‌ی شاسوار پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیان به‌شاری دانیشتنی 18 مانگ ناكه‌ن، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” ئه‌گه‌ر 18 مانگ یه‌كێتی به‌شداری بكات ئه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌كات ئه‌وه ئه‌وان به‌شداری ناكه‌ن، له حاڵه‌تێكیشدا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری بكات ئه‌وه بۆی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌شداری ئه‌م دانیشتنه نه‌كه‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی وا پێشان بده‌ن كه له‌سه‌ر فه‌رمانی یه‌كێتی نه‌بووه، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا له‌سه‌ر فه‌رمانی لاهور جه‌نگی و پاڤێل تاڵه‌بانی به‌شداری دانیشتنه‌كه ناكه‌ن”.