شاندی پارتی لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ لە كۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی دوا قسەی یەكێتی وەر بگرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوویەوە لە دوای كۆبوونەوەكە راگەیێندراوێكیان بڵاو كردەوە كە راگەیێندراوەكە جگە لەوەی زۆرترین جەختكردنەوە بوو لە پۆستی پارێزگای كەركووك, هێندە قسەكردن نەبوو لە سەر رەشنوسی رێككەوتنی نیوان پارتی و یەكێتی, بۆیە شاندی پارتی لەگەڵ جێگری سكرتێری یەكێتی كۆبوویەوە.

بە پێێ‌ زانیاریەكانی خواكوڕك لە ئێستادا شاندی پارتی بەسەرۆكایەتی دكتۆر رۆژ لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە كۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی دوا قسەی یەكێـی لە بارەی بەشداری كردنیان لەحكوومەت لێوەر بگرێت.

سەردانی شاندی پارتی دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ بەمەبەستی رێككەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی سلێمانیان كرد, دوای ئەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ناوەڕكی رێككەوتنێكی چوار خالێان راگەیاند كە بڕیارە لە كاتێكی نزیك واژۆی بكەن, بۆ روونكردنەوەی زیاتر پەیامی سەركردایەتی یەكێتی سەردانی جێگری سكرتێری یەكێتیان كردووە.

Back to top button