نەیمار بەڵێن بە بوفۆن دەدات

نەیمار داسێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ هێنانەدی خەونی جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەکەی، بەڵێنێک دەدات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی نەیمار داسێلڤا باسی پێکانەکەی کردو گوتی، چاکبوونەوەم بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، دڵخۆشم بە ئەنجامەکانی، من زۆر بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوەم بۆ نێو یاریگاکان، تۆپی پێ و یاریکردن خۆشەویستترین شتە لای من.

نەیمار لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەندێک وا دەزانن خولی فەرەنسی ئاسانە، بەڵام وانیە لە رووی جەستەییەوە زۆر بەهێزن یاریزانەکان.

نەیمار دەڵێت، شانازییە بۆمن لەگەڵ جیانلویجی بوفۆن یاریدەکەم، ئێمە هاوکاری یەکدین و لەیەک تیمین، من بەڵێنم بەو داوە کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری بم بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدی بێنم و نازاناوی چامپیۆنزلیگ بەیەکەوە ببەینەوە، نەیمار دەڵێت، کاتێک تووشی پێکان بووم بوفۆن نامەیەکی بۆ ناردم گوتی، بگەڕێوە من پێویستیم پێتە، لەبەر ئەوەیە من بوفۆنم خۆشدەوێت و بەڵێنم پێی داوە چامپیۆنزلیگ بەیەکەوە ببەینەوە.

Back to top button