بارتۆمیۆ: نەیمار هەرگیز ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا

جۆزێب ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی باسێلۆنا بە مەحاڵی دەزانێت نەیمار داسێلڤا بگەڕێتەوە یانەکەی.

بارتۆمیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤان گوتی” لەگەڵ نەیمار چەند جارێک یەکتریمان بینیوە و گفتوگۆمان لەگەڵ یەکدی کردووە، بەڵام هەرگیز پێی نەگوتووم دەمەوێت بگەڕێمەوە یانەی بارسێلۆنا، کەس نەهاتووە لەسەر ئەو بابەتە قسەمان لەگەڵدا بکات و نەیمار گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و یانەکەش نەیگوتوو کە یاریزانە بەرازیلییەکە دەفرۆشن”.

سەرکۆی بارسا گوتیشی” گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسا شتێکی مەحاڵە، لەگەڵ دێمبلی و کۆتینیۆ رێگایەکی دیکەمان هەڵبژاردووە و دەمانەوەێت بەردەوام بین لەگەڵ ئەوان هەمووشمان لە ١٠٠% پشتگیرییان دەکەین.

نەیمار داسێلڤا لە ساڵی 2017 بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆناوە روویکردووەتە یانەی پارس سانجێرمانی فەرەنسی.

Back to top button