مانچێستەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەداتە مۆرینیۆ

یانەی مانچێستەر یونایتد دەبێت بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بداتە خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی یانەکەی.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدا هاتووە، یانەکە دەبێت بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بداتە مۆرینیۆ ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێش وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکەی راهێنەرەکەیان لە کارەکەی دوورخستەوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لەکارەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی ئەو ئۆلێ گونار سۆشایەریان کردە راهێنەری یانەکە.

خۆزێ مۆرینیۆ ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات، لە تەلەڤزیۆنێکی رووسی هەفتەی رۆژێک شرۆڤەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ دەکات.

Back to top button