لینجە مادەی لـووت (چڵم) تەندروسته‌ یا قێزەوەن؟

* لـــووت ڕۆژانە چەند پەرداخ لینجە مادە دەردەدات؟

* ڕەنگی جیاوازی لینجە مادە چی دەگەیێنێت؟

 

مادەی لینجی ناو لووت یا ناسراو بە چڵم بە یەکێک لە دەردراوە بێزارکەرەکان دادەنرێت و سروشتی مرۆڤ بە جۆرێکە کە بە بەردەوامی لە هەوڵی نەهێشتن و پاکردنەوەی لووتە لە بوونی ئەو مادە لینجە، بەڵام ئایا گەر بپرسین بوونی ئەو لینجە مادەیە دەبێت چ فەرمانێک لە جەستەمان ئەنجام بدات و تا چەند ئێمەی مرۆڤ لە گرنگی ئەو مادەیە دەزانین، یا تەنیا بە دەردراوێکی قێزەوەن لێی حاڵی بووین.

 

لەم ڕاپۆرتـــە چەند ڕاستیەکی گرنگ سەبارەت بە لینجە مادەی ناو لــووت باس دەکەین لە ڕێگـــەی وەڵام دانەوەی چەند پرســیارێک کە ڕەنگە ئەوەت نەزانی بێت کە لینجە مادەی لـــووت هاوکاری جەستەتان ده‌كات.

 

* ئایا لینجە مادەی لــووت لە چی پێکدێت؟

لە لــووتەوە لینجە مادە دەردەدرێت و تێکەڵ بە هەر جۆرە تەنۆڵکەیەک کە لەگەڵ پڕۆسەی هەناسە وەرگرتن لە کونە لوتەکانەوە ‌دێنە ژوور و بە لێنجە مادەوە‌ دەلکێت و ڕێگر دەبێت لە گەیشتنی بە‌ ڕێڕەوی هەناسە و سییەکان کە ڕەنگە کێشەی تەندروستی کوشندەی لێ سەرهەڵبدات گەر لینجە مادە ڕێگر نەبێت.

 

* لــووت چەند لینجە مادە دەردەدات؟

لــووت بە دەزگای دروستکردنی چڵم دادەندرێت‌ و بە بەردەوامی ڕۆژانە چوار پەرداخ بەرهەم دەهێنێت بێ ئەوەی تۆ هەستی پێ بکەیت کە زۆرینەی لە ڕێگەی قوڕگەوە دەچێتەوە ناو ڕێڕەوی هەرس و بەشێکی کەمێكی لە لــووتەکان کەڵەکە دەبێت و‌ دەمێننەوە هەستی پێ دەکرێت.

 

* فەرمـــانی لینجە مادە چیە؟

بە شێوەیەکی سەرەکی سییەکانمان دەپارێزێت لە هەڕەشەی هەر تەنۆڵکەیەکی دەرەکی کە لە ڕێگەی ڕێڕەوی هەناسەوە دێنە ناوەوەی جەستە، بە جۆرێک کە بەرگێکی پارێزراوی لینج بە ڕووی خانەکانی لـــووتدا دروست دەکات و بەرپرس دەبێت لە گلدانەوەی تۆز و پیسی و هەر وردە زیندەوەرێک کە ناتواندرێت وا بە ئاسانی کێشە بۆ سییەکان دروست بکەن.

 

* ئایـــا لینجە مادە تەنیا لە لـــووتدا بوونی هەیە؟

بەپێیی توێژینەوەی زانستییەکان باس‌ لە بوونی چڕی لینجە مادە دەکەن لە هەریەک لە گەدە و ڕیخۆڵە و دەم و سییەکان و منداڵدان، کە بە بەرگێکی پـــارێزەر وەسف دەکرێت و سیفەتی شێداری بە ناو پۆش و خانەکان دەبەخشێت.

 

* لینجە مادە چۆن ژیانی کۆرپەڵە دەپارێزێت؟

هەر کـــات کە کۆرپەڵە لە مناڵدان دروست دەبێت و پڕۆسەی گەشەی نۆ مانگی تێدا تەواو دەکات، تۆپەڵێک لینجە مادەی پارێزەر بە ڕووی دەرەچەی منداڵدانــــدا دروست دەبێت کە ناهێڵێت هیچ جۆرە زیانێک بە کۆرپەڵە بگـــات و تا کاتی منداڵ لە دایک بوون لەگەڵ هاتنەدەرەوەی منداڵ لە منداڵدان دەپچرێت و دێتە دەرەوەی جەســـتە.

 

* ڕەنگی چڵم چی دەگەیێنێت؟

لینجە مادە لە بنەرەتدا بە ڕەنگێکی سپی دەردەدرێت، بەڵام ڕەنگە دواتر لە ئەنجامی هۆکاری جیـــا بە چەند ڕەنگێکی دیکە دەربکەوێت وەکو، ڕەنگی سورباوی قاوەیی لە ئەنجامی پچرانی موولولەی وردی خوێن لە لووتدا،‌ ڕەنگی زەردی سەوزباو بە هۆی کێشەی تەندروستی و نەخۆشی بەکتیری، ڕەنگی ڕەشباو بەهۆی هەناسە وەرگرتنی هەوای پیسبوو.

 

* ئایا لینجە مادە هەوای ســـارد گەرم دەکاتەوە؟

زۆر گرنـــگە کە هەوای ســاردی وەرزی زستان ڕاستەوخۆ نەگاتە سییەکان و کێشەی تەندروستی بۆ جەستە دروست نەکات، بە جۆرێک لە وەرزی سەرما هەموو کات هەوڵ دەدرێت دەستە سڕێک  ناوچەی لـــووتی پێ دابپۆشرێت و‌ گەرمی بە لووت و هەوای هەڵمژراو بدات، بەڵام بوونی لینجە مادە کە بە هاوکارێکی یەکجــــار گرنگ دادەندرێت لە گەرم کردنی هەناسەی وەرگیراو لە ساتە ساردەکاندا.

 

* سەرچاوە (ماڵپەڕی هەواڵی تەندروستی WebMD).

 

Back to top button