له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ئەمڕۆ كۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی پارتی دەداتەوە

بڕیارە كۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە بەشداریی لە حكوومەت، وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان بداتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجوومەنی سیاسی ئەو حزبە دوێنێ‌ دواین كۆبوونەوەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجام دا.

بڕیارە ئەمڕۆ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان بداتەوە و وەڵامەكەشی ئامادە كردووە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتی‌ كۆمەڵی ئیسلامی كە دوێنێ‌ كۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە چوو.

میدیا ئەو حزبە بڵاوی كردووەتەوە دوێنێ‌ لە شاری سلێمانی‌ كۆبوونەوەی‌ ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتی‌ كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوە چوو و تێیدا چەند پرسێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان‌ و پێوەست بە كۆنگرەی داهاتووی كۆمەڵ تاوتوێ كرا، بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆ وەڵامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی یەكلا كردووەتەوە و ئەمڕۆ وەڵامی پارتی دەداتەوە.

هاوكات، بۆ بەستنی‌ كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامی، ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتی‌ بڕیاری دا لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ كۆبوونەوەی‌ نائاسایی ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتی‌ ئەنجام بدرێت بۆ دیاریكردنی‌ كات ‌و وادەی بەستنی‌ كۆنگرەی چوارەم‌ و خستەرووی وردەكارییەكانی‌ كۆنگرە.

هەفتەی ڕابردوو كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر ئەنجام درا و بڕیاریشە ئەمڕۆ كۆمەڵ وەڵامی پارتی بداتەوە.

 

Back to top button