ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ..
لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم ھەفتەیەن مووچەی 21 شوێن و وەزارەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ.
بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 11ی 2018، کە لە لایەن گەنجینەی ھەرێمی کوردستانەوە دەست (خواكورك) کەوتووە، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە کە دەکاتە 19 و 20ی مانگ، مووچەی ئەو فەرمانگە و وەزارەتانە دابەش دەکرێ:
ڕۆژی سێشەممە 19ی شوبات، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێ:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کشتوکاڵ
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی وەبەرھێنان
دەستەی دەستپاکی
دەستەی ژینگە
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن
دەزگای گشتیی کاروباری مین
ھەر بەپێی خشتەکە ڕۆژی چوارشەممە 20ی شوبات، مووچەی ئەم وەزارەت و سەرۆکایەتییانە دابەش دەکرێ:
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی ڕۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکایەتیی ھەرێمى كوردستان
سەرۆکایەتیی پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
رۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو 317 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ تەواوکردنی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا.