کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی دووشەممە…

ئەمڕۆ یەك شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤۸ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ھەولێر و سلێمانی ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دوو شەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی بەیانیی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم لە ھەندێک ناوچە ھەیە، پاش تێپەڕبوونی کات نامێنێ.

Back to top button