18ى شوبات كێبركێی نێوان ئیراده‌ی گه‌ل و ته‌زویر چی و خاكفرۆشانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره
رێكان سه‌باح
پێناسه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له 18ی مانگ، له بچوكترین مانادا “سه‌رخستنی ئیراده‌ی گه‌لێكه كه هه‌ڵبژاردنی كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له كوردستاندا، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ئه‌م رۆژه رۆژێكی مێژووی ده‌بێت، یان ئیراده‌ی به‌ربه‌ریه‌ت و ته‌زویر و خاكفرۆشی سه‌رده‌كه‌وێت و كوردستان دووچاری دۆخێكی تر ده‌كات، یان جارێكی تر ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن له‌كوردستاندا ده‌چێته قۆناغێكی تر و ته‌كانێك به رێره‌وی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات”.
یه‌كێتی كه ئێستا به‌رده‌می پرۆسه‌ی دیموكراسی گرتووه و رێگا نادات ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌عبیری له نوێنه‌ری شه‌رعیه‌كانی خۆی كردووه سه‌ربكه‌وێت، ده‌یه‌وێت ئاقاری دیكتاتۆریه‌ت و به‌ربه‌ریه‌ت به‌سیما و حكومرانی و پرۆسه‌ی دیموكراسی دا دورین به‌رگ بكات، لێ ئه‌م كێبركێیه ته‌نها كێبركێ نیه له‌گه‌ڵ پارتێك كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵكو رێك كێبركێی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ تێكشان و سیماناشیرنكردنی مرۆڤ و حكومرانی كوردستانه، ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ پارتی به‌ڵكو بۆ هه‌موو حزبێك كه باوه‌ری به دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن هه‌یه، پێناسه‌ی به‌رگریكردنه له پرۆسه‌ی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن”.
یه‌كێتی كه له هه‌ڵبژاردنی كوردستان پاڵپێنه‌ری ته‌زویری ناو بنه‌كه‌كانی ده‌نگدان بوو، هاوشێوه‌ی حه‌ویجه فوتێكردنی قه‌باره‌ی بچووكی متمانه‌پێكراوی خه‌ڵك بووه، ئێستا رێك هه‌نگاو به ئاراسته‌ی بێ ئیراده‌كردنی گه‌لی كوردستان و بێ واتا هێشتنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌یه‌وێت له باشترین حاڵه‌تدا له‌م سه‌روبه‌نده هیچ واتایه‌ك بۆ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان و پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت نه‌هێلێته‌وه، له‌ژێر ناوی هێز و جوگرافیا و مێژووی ره‌شكراوی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، به‌ربه‌ریه‌تی سه‌حراكانی دیكتاتۆریه‌ت بكاته میوانی هه‌میشه‌ی كوردستان، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بۆ ئێستای یه‌كێتی به‌ڵكو رێك قه‌باره و ره‌نگدانه‌وه‌ی وه‌ها بریارێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی حكومرانی و هاوڵاتیانی كوردستان میوانێكی سه‌دام ئاسا ده‌بێت، بۆیه رێگری له‌یه‌كێتی و هێشتنه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل و سه‌رخستنی ته‌نها ئه‌ركی پارتێك یان دوان نیه، به‌ڵكو له حاله‌تێكدا پێناسه‌ی هێشتنه‌وه‌ی ژیانی هه‌موو حزبه‌كانی تریشه له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی دا، بۆیه به‌رگری له ئیراده‌ی گه‌ل و سه‌رخستنی له 18ی مانگدا، شۆره‌شی تێكشاندنی به‌ربه‌ریه‌ت و ته‌زویری و خاكفرۆشی و كه‌له‌گاییه”.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌م كه‌له‌گاییه‌ی له‌ژێر ناونیشانی ” یه‌له كه‌ركووك یه‌له كه‌ركووك یه‌له كه‌ركووك” بۆ بچێته سه‌ر ئه‌وه بێ شك شتێك به‌ناوی هه‌ڵبژاردن به‌واتا نابێت، خه‌ڵك به‌ته‌واوی پاشه‌كشه ده‌كات له متمانه‌دان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان، له‌وه‌ها دۆخێكیش دا هه‌راجی یه‌له كه‌ركووك ده‌په‌رێته‌وه، بۆ یه‌له سلێمانیش، ئه‌وه هیچ یه‌له دیموكراسی و یه‌له هه‌ڵبژاردن و یه‌له حكومرانی كوردستان، له‌جێدا به‌ربه‌ریه‌ت جێگاگیرده‌بێت، كه‌س نابێته خاوه‌نی هیچ و خه‌ڵك له بێ مووچه‌یه‌وه، ده‌چێته خانه‌ی بێ ئه‌منی و بێ ئاسایشی، مافیا قسه ده‌كات كۆیله جێبه‌جێ ده‌كات! ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی سه‌نته‌رگرتنی هاوڵاتی و پاراستنی كه‌رامه‌تی هاوڵاتی به‌ته‌واوی دووچاری شكه‌ست و داروخانی گه‌وره دێت”.