بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان :ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ڕوداوه‌كانی ١٢ـی ئایاری ٢٠١٨ دوباره‌ بكاته‌وه‌ بێده‌نگ نابین وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌هۆی یه‌كلاینه‌كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ۱۸ـی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان ،پاشانیش به‌ستنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كه‌ركوك و به‌غدا به‌ پرسی پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ،هه‌مووئه‌مانه‌و هاوكاتیش بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ بۆ یه‌كڕێزی و ته‌بایی نیوان پارتی و گۆران دروست بكات هۆشداری دابوو به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنیان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ په‌رله‌مان كوردستان .

لای خۆیه‌وه‌ ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان ڕاگەیاند:”کۆبوونەوەکەی ڕۆژی ١٦ی ٢ی ٢٠١٩ی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، پێویستی بە دوابڕیاری سەرکردایەتیی ھەردوولا ھەیە و ”جڤاتی نیشتمانی ئەمڕۆ کۆدەبینەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو ڕێککەوتنە دەدەین”. جەختیشی کردەوە کە بزووتنەوەکەی خاوەنی سیاسەتی خۆیەتی و خۆمان خاوەنی بڕیارین، بۆ ھەموو پرسێکی چارەنووسساز دەگەڕێینەوە بۆ ڕاوێژ بە لایەنگرانی خۆمان، بۆیە جگە لە جڤاتی نیشتمانی، ھێز نییە بتوانێ ئاڕاستەی سیاسەتی گۆڕان دیاری بکات”.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆران گوتی :” گۆران بزووتنەوەیەکی مەدەنییه‌ و باوەڕیان بە خەباتی چەکداری نییە، بەڵکوو ”خەباتی چەکداری بۆ پاراستنی خاک و نیشتمان کراوە“، هیواخوازین، حاڵەتێکی ھەوشێوەی ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ دووبارە نەبێتەوە.

به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی گۆران ،گوتیشی: ”پێشتر ڕووداوی ھێرشکردنە سەر بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن یەکێتییەوە ڕووی داوە، بۆیە ھەموو ئەگەرێک کراوەیە، بەڵام ئێمە ھیوادارین ئەوانەی پێشتر دەستیان لەو ڕووداوە ھەبووە، خۆیان دەرسیان وەرگرتبێ و جارێکی دیکە بیر لە ئەنجامدانی ڕووداوێکی لەوشێوەیە نەکەنەوە، چونکە مەرج نییە جارێک لێیان قبوڵ بکرێت، جارێکی دیکەش لێیان قەبووڵ بکرێتەوە”.

ھێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی هەولێری گۆڕان نەیشاردەوە کە ئەگەر ئەمجارە یەکێتی کارێکی لەوشێوەیە بکات، ”ھەرگیز بێدەنگ نابین و ھێزیش نییە پەلاماری گۆڕان بدات، بەڵام ئەگەر ھەر لایەنێکی سیاسی بیەوێت پەلامارمان بدات، ناچارین بۆ بەرگری کردن لە خۆمان، وەڵامیان بدەینەوە”.

Back to top button