فراكسیۆنی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی دوا هه‌ڵویستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات

تا ئێستا فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینی ۱۸ـی شوبات خۆی یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن یان نه‌كردن ،هاوكات ناوی كاندیده‌كانیشی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ناردووه‌و چاوه‌ڕێی دوابڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یه‌تی كه‌ وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ .

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ۱۷ـی شوباتی ۲۰۱۹ فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام هێشتا دوا هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی پێنه‌گه‌یشتووه‌.

هاوكاتیش هیچ فراكسیۆنێكی نێو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ فه‌رمی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستانیان نه‌كردووه‌ و هیچ هۆكارێكی یاساییش بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نییه‌، ئاماده‌كارییه‌ هونه‌ریی و ته‌كنیكییه‌كانیش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ته‌واو بوونه‌.

Back to top button