پێناسه‌ی گومرگی هه‌رێم و به‌غدا یه‌كده‌خرێت و كاری پێده‌كرێت
ئه‌مڕۆ یەكشەممە ۱۷‌ی شوباتی ۲۰۱۹ ،ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گووتی :پێناسەی نوێی گومرگی لەسەرجەم دەروازەكانی عیراق و هەرێمدا كاری پێدەكرێت.
پێناسه‌ی نوێی گومرگی هه‌رێم و به‌غدا، له ۲۷ خاڵ پێكهاتووه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپكراوه‌و له‌مڕۆوه كاری پێده‌كرێت .
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:” لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی گومرگری یه‌كبخرێت و دواجار ئه‌وه‌ی عێراق ئاڵۆزبوو و بۆ سه‌رده‌می ئێستا نه‌ده‌گونجا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت :” لایه‌نی عێراقی گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه هی هه‌رێمی كوردستان وردتره، بۆیه پێناسه‌ی هه‌رێم كراوه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ تاریفه یه‌كگرتووه‌كه، كه له‌مه‌ودوا له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا كاری پێده‌كرێت و چاپكراوه”.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم گوتیشی :” پێناسه‌ی نوێ هیچ بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر بازاڕ دروست ناكات، به پێچه‌وانه‌وه، ئاسۆیه‌ك له به‌رده‌م جموجۆڵی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كاته‌وه”.