ئهمڕۆ جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنهوهی گۆران كۆدهبێتهوه
بڕیاره ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۷ی شوباتی ۲۰۱۹ كاتژمێر ۳ـی پاشنیوهڕۆ جڤاتی گشتی و كاتژمێر ۵ـی ئیواره جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە جیا و لە دوو كاتی جیاوازدا لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆران لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنی گۆران لەگەڵ پارتی ،جڤاتی گشتی کە رۆلی راوێژکارییە، رێککەوتنەکە تاوتوێ دەکات و دواتر بۆ جڤاتی نیشتیمانی بەرز دەکاتەوە.
شەوی ڕابردوو، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی كابینەی نوێی حكومەت و كۆبونەوەی ۱۸ی مانگی پەرلەمان گەیشتنە رێكەوتن و رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕانیش پەسەند كرا.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو شاند، رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
۱ – رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتیو بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند كرا.
۲- لە كۆبوونەوەكەی ۱۸ ی ۲ ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتیو فراكسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.
۳- لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
٤- پڕۆژەی ڕێككەوتن دەبرێتەوە بۆ سەركرادایەتیی هەدوولا بۆ پەسەندكردنی.