مهكتهبی سیاسی پارتی و یهكێتی له ههولێر كۆدهبنهوه
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۷ی شوباتی ۲۰۱۹هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یهكێتی لەشاری هەولێر كۆدەبنەوە ،كۆبونهوهكه بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئهنجام ئهدرێت.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت كە لەماوەی ٤۸ كاژێری رابردوودا دووجار ئەندامانی شاندی دانووستانكاری یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە كە دووەم كۆبوونەوەیان لەماڵی كۆسرەت ڕەسول عەلی –جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بوو، تیایدا گفتوگۆكرا لەسەر رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردولا كە تائێستا نەگەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی.
هاوكات دوێنێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبووەوە و دوای كۆبونەوەكە لە ڕاگەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبێ ڕێككەوتن لەسەر پارێزگاری كەركوك و یەكلایی كردنەوەی پرسی وەزارەتی دادی عێراق، رێككەوتن لەگەڵ پارتی ناكەن و ئامادهن تا دوو ئیدارهی بڕۆن، یەكێتی دهیهوێت بۆپێكهینانی كابینهی نۆیهم رێككەوتنێكی سیاسی گشتگیر پرسی كوردستان و كهركوك و عێراق بهیهك ببهستێتهوهو وەك یەك پاكێچ رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بكرێت.