فراكسیۆنی نهوهی نوێ بهشداری كۆبونهوهكهی سبهینێ پهرلهمانی كوردستان دهكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ۱۷ی شوباتی ۲۰۱۹ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:” بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و كاندیدیان دەبێت بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.”
رۆژی ۵ی ئەم مانگە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لە ۱۸ی ئەم مانگەدا،بهڵام تاوەکوو ئێستا یەکێتی بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش نەکردووە.
دوێنێش، رێڤینگ هروری، بەتەمەنترین پەرلەمانتار كە وەك سەرۆكی كاتی پەرلەمان دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی كردەوە، بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد كاژێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە ۱۸ی شوبات ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بن.