یه‌كێتی چاوه‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای باره‌گای سه‌رۆك بارزانی یه
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠١٩، شاندێکی باڵای یەکێتی به‌سه‌رپه‌رشتی کۆسرەت ڕەسووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی، سەردانی سەرۆک بارزانی بکەن و دوا بڕیاریان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بدەن.
لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیاند: ”جارێ ئەو سەردانەی وەفدی یەکێتی بۆ لای بارزانی، نەچەسپیوە و کەمێکی دیکە تاوتوێی سەردانەکە دەکەن”.
گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی گوتیشی :”ھەڵوێستی یەکێتی هێشتا ئەوەیە کە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەندە بە بابەتی کەرکووک و بەغدا هەروەک لە ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا ئاماژەی پێ دراوە”.
به‌پێی زانیارییه‌كان ، وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای باره‌گای سه‌رۆك بارزانی و پێشوازیكردنیانه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی یه‌وه له وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی تا بریار له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان بدرێت .