مانگرتنی مامۆستایانی عیراق هه‌شت پارێزگا‌و پایته‌خی گرته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ۱۷‌ی شوباتی ۲۰۱۹، مامۆستایانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، مانگرتنیان راگه‌یاند و نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن.
سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق،له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری مانگرتنه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ پشتگوێخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی عیراق، كه چه‌ندین جار داوایان كردووه په‌ره‌ی زیاتر و گرنگی به‌و كه‌رته هه‌ستیاره بدرێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی پێویستیشیان وه‌رنه‌گرتووه.
عه‌باس كازم سودانى نه‌قیبى مامۆستایانى عیراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند:” رۆژه‌كانى 17 و 18ى ئه‌م مانگه عیراق مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى مامۆستایان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌وه‌ش دواى چه‌ند داواكاریه‌ك هات و پێویسته جێبه‌جێ بكرێن”.
نه‌قیبى مامۆستایانى عیراق گوتیشى “داواكارى یه‌كه‌م چاكسازییه له‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌دا، كه زۆر به‌لاڕێدا براوه و عیراق له هیچ ریزبهندییهكى نێوده‌وڵه‌تیدا نییه، ئه‌وه‌ش جێى داخه، داواكارى دووه‌میش باشكردنى بارودۆخى خوێندكار و چاككردنى پرۆگرامی خوێندنه، هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوری داواكارییه‌كی دیكه‌یه، چونكه عیراق پێویستى به‌هه‌زاره‌ها قوتابخانه هه‌یه”.
ئه‌مڕۆ له پارێزگاكانی به‌غدای پایته‌ختی عیراق ، به‌سره، دیوانیه، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، دیاله و كه‌ركووكیش مامۆستایان نه‌چوونه‌ته هۆڵه‌كانی خوێندن و ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان داخستووه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، مامۆستایانی پارێزگای دیوانیه، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ناچنه هۆڵه‌كانی خوێندن و چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو.
داواكارییه‌كانی مامۆستایان باشتركردنی گوزه‌رانی مامۆستایان، گرنگیدان به میتۆدی خوێندن، دامه‌زراندنی كه‌سانی پسپۆڕ و دوورخستنه‌وه‌ی ناشاره‌زایانه له بواره‌كه.